بیست و نۆ زانای ئیسلامی كه‌له‌نێویشیاندا چه‌ند زانایه‌كی سعودی هه‌ن , به‌یانێكی هاوبه‌شیان بۆ پشتیوانی كردنی شێخ یوسف القرضاوی ئیمزا كردووه و تێیدا داوایان له ئێران كردووه كه ده‌ستهه‌ڵبگرێت له‌و هه‌ڵمه‌تی قسه پێوتن و تۆمه‌تخستنه پاڵه‌ی شێخ یوسف , وه ئه‌و تۆمه‌تانه‌شیان ڕه‌تكرده‌وه كه به ماسۆنی و زایۆنی وه‌سفیانكردبوو , وه ئه تۆمه‌تانه‌ی له‌لایه‌ن " محمد المهری " ی بریكاری مه‌رجه‌عی كوه‌یته‌وه درابوونه پاڵ قرچاوی , به به‌كافردانانی و حه‌ڵاڵ كردنی خوێنی ئه‌و زانایه‌یان ناو بردبوو .
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا دكتۆر قرضاوی باسی له‌و شه‌پۆله بڵاوانه‌ی به‌شیعه كردنی لاوانی ده‌وڵه‌ته سوننیه‌كان كرد , كه‌له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانیه‌كی ته‌واوی لێده‌كرێت , به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئێرانی و پیاوانی ئایینی شیعه چه‌ندین تۆمه‌تیان خسته پاڵ شێخی قرچاوی و به " الناصبی " و " الصهیونی " و " الماسونی " تۆمه‌تباریانكرد .
له‌و به‌یانه هاوبه‌شه‌دا كه له ڕۆژنامه‌ی ( الوطن ) ی كوه‌یتی بڵاوكرایه‌وه و ئیمزای چه‌ند زانایه‌كی سعودی و سۆدانی و میسری و كوه‌یتی و تونسی و ئه‌رده‌نی له‌سه‌ربوو , هۆشیاری دراوه له‌وه‌ی كه هه‌ر زیانێك به شێخی قرچاوی بگات و توشی هه‌ر شتێك ببێت هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایانه‌یه و به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وان .
ئه‌و زانایانه جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئوممه‌تی ئیسلامی زۆری پێویستی به‌وه هه‌یه كه یه‌ك ده‌نگ و بڕیاربێت و پابه‌ندبێت به‌حه‌ق و ڕاستیه‌وه , دووپاتیشان كردووه‌ته‌وه كه شێخ قرچاوی یه‌كێكه له‌وانه‌ی ڕۆشنبیری نه‌فامی و گومڕاكردنی ئوممه‌ت ڕه‌تده‌كاته‌وه .
هه‌روه‌ها له‌به‌یانه‌كه‌دا داواكراوه له ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئێران و سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی شیعه كه ئه‌و فه‌توای به‌كافر دانانه‌ی شێخی قرچاوی هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه , له‌گه‌ڵ ڕاگرتنی خێرای ئه‌و هێرش و تۆمه‌تانه‌ی ده‌یكه‌نه سه‌ر شێخ و داوای لێبوردنی لێبكه‌ن و پۆزشی بۆ بهێننه‌وه و هه‌موو ئه‌و كار و چالاكیانه‌ش بوه‌ستێنن كه له‌كه‌ناڵه ئاسمانیه ئێرانیه‌كان و پێگه‌كانی ئه‌نته‌رنێت و ده‌زگاكانی تری ڕاگه‌یاندنه‌وه به‌مه‌به‌ستی ئاژاوه‌نانه‌وه له‌نێو موسوڵماناندا ده‌ستیان پێكردووه .
هه‌روه‌ك ئه‌و زانایانه ڕه‌خنه‌ی توندیشیان له‌و قوتابیانه‌ی قرچاوی گرت كه پشتی شێخیان به‌ردا و هه‌ڵوێستی خۆیان خسته پاڵ ئێرانیه‌كان و داوایان لێ‌كردن ئه‌وانیش پۆزش بۆ شێخ بهێننه‌وه .
شایانی باسه كه دیارترینی ئه‌و زانایانه , بریتی بوون له شێخی ناودار عبدالله بن جبرین له‌سعودیه و شێخ عثمان الخمیس له كوه‌یت و شێخ ناصر الحنینی له‌سعودیه و شێخ عبدالحی یوسف له‌سۆدان و دكتۆر عبد المنعم البریی سه‌رۆكی به‌ره‌ی زانایانی ئه‌زهه‌ر .
.
له " المــخــتــصــر " ه وه

منبع: کیله شین
+ نوشته شده در سه شنبه چهاردهم آبان 1387ساعت 21:57  توسط فاتح
|