بیست و نۆ زانای ئیسلامی كه‌له‌نێویشیاندا چه‌ند زانایه‌كی سعودی هه‌ن , به‌یانێكی هاوبه‌شیان بۆ پشتیوانی كردنی شێخ یوسف القرضاوی ئیمزا كردووه و تێیدا داوایان له ئێران كردووه كه ده‌ستهه‌ڵبگرێت له‌و هه‌ڵمه‌تی قسه پێوتن و تۆمه‌تخستنه پاڵه‌ی شێخ یوسف , وه ئه‌و تۆمه‌تانه‌شیان ڕه‌تكرده‌وه كه به ماسۆنی و زایۆنی وه‌سفیانكردبوو , وه ئه تۆمه‌تانه‌ی له‌لایه‌ن " محمد المهری " ی بریكاری مه‌رجه‌عی كوه‌یته‌وه درابوونه پاڵ قرچاوی , به به‌كافردانانی و حه‌ڵاڵ كردنی خوێنی ئه‌و زانایه‌یان ناو بردبوو .ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا دكتۆر قرضاوی باسی له‌و شه‌پۆله بڵاوانه‌ی به‌شیعه كردنی لاوانی ده‌وڵه‌ته سوننیه‌كان كرد , كه‌له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانیه‌كی ته‌واوی لێده‌كرێت , به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئێرانی و پیاوانی ئایینی شیعه چه‌ندین تۆمه‌تیان خسته پاڵ شێخی قرچاوی و به " الناصبی " و " الصهیونی " و " الماسونی " تۆمه‌تباریانكرد .
ادامه مطلب

