بێستان - پێگه‌ی ئیسڵاح
پ: مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی کێیه؟
و: بسم الله الرحمن الرحیم
درود له سه‌ر گیانی پاکی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستی ئیسلام و بنه‌ماڵه و یارانی.
پێشه‌کی رێز و سڵاوی خۆم ئاراسته‌ی خوێنه‌رانی هێژا ده‌که‌م و سپاسی تایبه‌تیشم هه‌یه بۆ جه‌نابتان و هاوه‌ڵانی به‌رێزتان له "ستانده‌ر".
ناوم عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانییه و ساڵی-1954-ی زاینی له شاری روانسه‌ری سه‌ر به پارێزگای کرماشان له دایک بووم. دوای ته‌واوکردنی خوێندنی سه‌ره‌تایی، له رێگای حوجره چکۆله و به‌خزمه‌ته‌کانی پاڵی مزگه‌وته‌کان و له خزمه‌ت چه‌ند مامۆستاێهکی پایه‌به‌رزی ناوچه‌ی کورده‌واریدا، خوێندنی ئاسایی زانسته ئاینییه‌کانم به ئه‌نجام گه‌یاند. پاشان له تاقیکاری مامۆستایانی ئایینی دا (له زانکۆی تاران) پله‌ی لیسانس (به‌کالوریۆس)م وه‌ده‌ست هێناو هاوکات درێژه‌م دا به خوێندنی باڵا له بواری "مافناسی"دا. ئێستا نووسینی تێزی دوکتۆرای "مافناسی"م به‌ده‌سته‌وه‌یه.
ادامه مطلب